خرید بک لینک

وڵات

وڵاتم، جێ هەوار و مەنزڵت خۆش
سەراوی قەڵبەزە و کانی بڵت خۆش

سەرم بەرزە کە شوێنی مان و ژینم
بەسواغی تۆ دەبەستم، کاگڵت خۆش

هەواڵی خۆر کە دێتە تەشقی ئاسۆ
بە "میلاد"ێ دڵم خۆشە، دڵت خۆش

سەراسەر، سەوزە دارستان و لێڕت
گوڵ و دارو گەڵا، چڵ بە چڵت خۆش

بەرامەی خۆشەویستی ئەشقی تۆ دێ
چلۆن مەستم نەکا؟ بۆنی گوڵت خۆش

لەکوێستان، تا هەڵۆ دەفڕێ و تەوارت
بە داوەڵ نابەزێ، ئاسکی سڵت خۆش

خەوێکی خاوە خەونی مانی دوژمن
دەڵێم: یاروو، خەیاڵی باتڵت خۆش

دەزێ دایکی خەبات، کۆشی بە بێرە
ئەگەر مردم وەتەن، خاک و گڵت خۆش

سەلاح کوردی
10 september 2017

برچسب: نویسنده: نوید شریفی تاريخ: چهارشنبه 23 بهمن 1398 ساعت: 7:46

صفحه بندی